کۆمسیۆن داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوادەکات، “بانگەشەی هەڵبژاردن دووربێت لە توندوتیژی و رق و کینەو زیانگەیاندن بە لایەنی بەرامبەر”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “لەگەڵ نزیکبوونەوە لە رۆژی دەنگدان، کۆمسیۆن داوا لە حزبە سیاسییەکان، هاوپەیمانییەکان و پاڵێوراوانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات کە پاڵپشتیی کارەکانی کۆمسیۆن بکەن و بەشداربن لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان، ئەمەش، لە رێگای پابەندبوون بە رێساکانی رەفتاری هەڵبژاردن و مەرج و بنەماکانی پەیڕەوی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن کە کۆمسیۆن دایناون بەگوێرەی پەیڕەوی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ژمارە دووی ساڵی 2023”.

دەشڵێت، کۆمسیۆن هیواخوازە کە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، تا رۆژی دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان، ئەو بیرۆکانە لەخۆنەگرێت کە هاندەرن بۆ توندوتیژی، رق وکینە، یان سووکایەتیکردن یان زیانگەیاندن بە کاندیدەکانی تر و حزبە کێبڕکێکارەکان.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە هەمان کاتدا کۆمسیۆن داوادەکات کە رێگا یاساییەکان بگیرێنەبەر لە پێشکەشکردنی سکاڵا و تانەدان و دوورکەوتنەوە لە کار و کاردانەوەی نێوان کێبڕکێکاران، هەروەها، بەپێی ئەو پەیڕەو و میکانیزمانەی کۆمسیۆن دایناون و بەوپەڕی بێلایەنی و سەربەخۆییەوە سەیری ئەو سكاڵا و تانانە دەکرێن کە پێشکەشکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرینەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بەهۆی چییەوەیە؟

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوندوتیژیی خێزانی لە سلێمانی، رایگەیاند، زۆرینەی توندوتیژییەکان بەهۆی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوەیە. راز فریا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share