“دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە هیچ مەترسییەكی بۆ سەر قەوارەی هەرێم نییە”

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە بدرێت هیچ مەترسییەكی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان نییە و دەشڵێت، “ئەو هەنگاوەی پەرلەمانتاران لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە بووە كە دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا خراپە”.

راشیگەیاند، دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە هیچ مەترسییەك بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستنابێت، بەڵكو دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان مەترسی دروستكرد و وایكرد پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاگان بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەڵبوەشێتەوە.

ئاشكراشیكرد، تائێستا واژووی 115 پەرلەمانتار كۆكراوەتەوە و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران پشتیوانی لەو داوایە دەكەن كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لە بەغدادەوە دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی مریشك زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share