کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێش لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم خۆڵبارین دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بۆ سبەینێ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشدا دەبێت.

هەروەها پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی سێقۆڵی لەبەردەم “هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەدایە”

پەرلەمانتارێكی پێشوو ڕایدەگەیەنێت، ناكۆكییەك لەنێوان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكە هاوپەیمانیی سێقۆڵی خستووەتەبەر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە. مشعان…
Total
0
Share