ژمارەیەک هەلی کار لە سلێمانی راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار بۆ شۆفێر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “پێویستمان به‌ ژمارەیەک شۆفێرهەیە بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە، هەرکەسێک ئارەزووى کارکردنی هه‌یه‌ تا بەرواری 23ی مانگ فۆڕم پڕبکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو کەسەی وەردەگیرێت پێویستە تەمەنی لە نێوان 25 -40 ساڵ بێت، دانیشتووی ناو شارى سلێمانى بێت، خاوەنى مۆڵەتى شۆفێرى گشتى بێت، پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەیی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی، کە کۆی مووچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار کەمترنەبێت یان دەبێت دوو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە ڕازی بێت تا ساڵێک واز لەکارەکە نەهێنێت”.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەیتەوە

بابەتی پێشتر

لە کۆشکی سپی ئەمریکا ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەکرێت

بابەتی دواتر

لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەردا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوى بادینان بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نایانگرێته‌وه‌ ‏

تیمی كوردستانی ڕێكخراوى ‏CPT‏ ڕایده‌گەیه‌نێت، ژمارەیەک زیندانیکراوى بادینان ئەو ‏بڕیارە نایانگرێتەوە کە سەرۆکایه‌تیى هەرێم دەریکردووە بۆ کەمکردنەوەى سزاى…
Total
0
Share