نرخی مریشك زیاتر بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و دەشڵێت، “ئەو نرخەی ئێستای كاتییە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان یەك كیلۆی بە 3 هەزار بۆ 3200 دینار بە دوكاندارەكان دەفرۆشنەوە”.

بەپێی زانیارییەكان لە چەند هەفتەی رابردوودا نرخی یەك كلیۆ مریشك بە 2250 دیناربووە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتووەتە 3750 دینار.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و نەخۆشییەوە بەشێكی زۆری خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زەرەرمەندبوون و نرخی یەك كلیۆ مریشك دابەزی بۆ 2250 دینار، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و شەوی رابردوو لە كێڵگە پەلەوەرییەكان یەك كلیۆ مریشك لە نێوان 3 هەزار بۆ 3200 دینار دراوەتە دوكاندارەكان.

ئاشكراشیكرد، “بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتییە، جگەلەوەش یەك كیلۆ مریشك 2600 دینار تێچوویەتی لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان، بەڵام دواتر كە دوكاندارەكان بە نرخێكی گرانتر دەیفرۆشنەوە ئێمە ناتوانین دوكاندارەكان پابەندبكەین بە نرخێكەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سوودبەخش و بەرهەمداربوو

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسێکی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی ناوچەی بەرواری باڵا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”…
Total
0
Share