سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا سەبارەت بە پرسی هاوڕەگەزخوازی رایگەیاند، “بێ پێچ و پەنا پیاو پیاوە و ژن ژنە”.
ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا لە وتەیەکیدا لە کۆنگرەی پاتی پارێزگارانی وڵاتەکەیدا، سەبارەت بە پرسی هاوڕەگەزخوازی و گۆڕینی رەگەز ئاماژە بەوە دەکات، “ئەوە کارێکی قورسە بۆ خێزانەکان و نیگەرانییان لەلا دروست دەکات سەبارەت بەوەی کە منداڵەکانیان چی شتێک سەبارەت بە پەیوەندییەکان فێردەکرێن لە خوێندنگەکاندا”.
ئەوەش دەخاتەڕوو، “ناکرێت زۆرمان لێبکرێت بۆ ئەوەی هەر کەسێک، هەر رەگەزێکی ویست بتوانێت خۆی بکات بەو رەگەزە، نەخێر ئەوان ناتوانن، پیاو پیاوە و ژن ژنە، ئەوە دەستەواژە راستەکەیە”.