چوار كڕیاری غازی ڕوسی پارەكەیان بە ڕۆبڵ داوە

وێستگەیەكی غاز نزیك لە وارسۆ- پۆڵەندا فۆتۆ: AP

چوار لە كڕیارە ئەوروپییەكانی غازی ڕوسی شایستە داراییەكانی گەورە كۆمپانیای غازی ڕوسی (گازپڕۆم)یان بە ڕۆبڵ داوە، ئەو مەرجەی پێشتر ڤلادیمێر پوتین داینا، وەك ئەوەی ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردەوە.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆمپانیا ڕوسیەكەوە هەواڵەكەی بڵاوكردەوە، بەبێ ئەوەی ناوی كڕیارەكان ئاشكرابكات.

تەنانەت ئەكەر كڕیارانی دیكە مەرجەكانی كرملین ڕەتبكەنەوە، پێشبینی ناكرێت ڕاگرتنی هەناردەكردن بەرامبەر وڵاتانی دیكە ڕووبدات، پاش بڕینی لە پۆڵەندا و بولگاریا، هەتا ناوەڕاستی دووەمی مانگی ئایاری داهاتوو، وادەی پارەدانی داهاتوو، وەك ئەوەی ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی پێداوە.

ڕوونیشیكردەوە، 10 كۆمپانیای ئەوروپی بە كردەیی ئەژماریان لە (گازپڕۆم) كردووەتەوە بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییەكانی ڕوسیا لەبارەی جۆری پارەدانەكەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ هەناردەكردنی غازی بۆ هۆڵەندا ڕاگرت، ڕوسیا ئەمڕۆ هەناردەكردنی غازی بۆ هەریەكە لە وڵاتانی پۆڵەندا و بۆلگاریا ڕاگرت.

ئەمەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتانە ئامادەنەبوون شایستە داراییەكان بە ڕۆبڵ خەرج بكەن.

پێشتر ڕوسیا بڕیاریدابوو مامەڵەی فرۆشتنی غاز لەبری دۆلار بكاتە ڕۆبڵ، ئەویش وەكو وەڵامێك بۆ سزاكانی ئەوروپا و ئەمریكا كە بەهۆی هێرشەكانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا بەسەریدا سەپێندرابوون.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو ڕۆژەی عیزەت دوری بە تەكسی ڕۆیشت بۆ تەلەڤیزیۆن و كارمەندەكانی ناردەوە ماڵەوە

بابەتی دواتر

پوتین بۆ خۆرئاوا: پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن وەڵامی جەرگبڕمان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share