شەڕ لە ئۆکرانیا 400 ملیار دۆلار زیان بە ئابوریی جیهان دەگەیەنێت

یەکەی زانیارییە ئابورییەکان لە بەریتانیا شیکارییەکی لەبارەی تێچووە ئابورییەکانی ئەو شەڕەی لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە ئەنجامداوە و دەریدەخات، گەشەی ئابوریی لەجیهاندا زەبرێکی گەورەی بەردەکەوێت بەهۆی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەوروپا زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.

شیکارییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گەشەی ئابوریی ئەوروپا لە ساڵی 2022دا لە 3.9%وە دادەبەزێت بۆ 2%، هەروەک پێشبینی دەکات لە 3.9%ـەوە دابەزێت بۆ 3.4%.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت بڵاویکردووەتەوە، شارەزایان پێیانوایە ئەم شەڕە زیانێک بە ئابوریی جیهان دەگەیەنێت کە کەمترنییە لە 400 ملیار دۆلار (300 ملیار پاوەند).

یەکەی زانیارییە ئابورییەکانی بەریتانیا لە شیکارییەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کەلوپەل مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆسەر ئابوریی جیهان، سەرەڕای سزاکانی سەر مۆسکۆ کەدەکرێت ڕێگای بازرگانی پاکبخات.

باس لەوەشکراوە، کە ئەو زەبرە ئابورییە کاریکەرییەکانی بەڕووی لە ئۆکرانیا و ڕوسیا دەردەکەوێت، هەردوو وڵات لەمساڵدا تووشی پاشەکشەیەکی گەورە دەبن. هەروەها وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات تووشی زەبرێکی گەورەی ئابوریی دەبن وەک وڵاتانی لیتوانیا و لاتڤیا بەهۆی ئەوەی بەرێژەیەکی زۆر پشت بە بازرگانی لەگەڵ ڕوسیا دەبەستن.

شیکارییەکە جەختیکردووەتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا سەرەکییەکان بەردەوام دەبێت لەبەرزبوونەوە لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ لە ئۆکرانیا، هەروەها ڕێژەی هەڵاوسان بەراورد بە پێشوو 6% زیاددەکات.

دەڵێت، پاڵنەرەکانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کەلوپال سێ هۆکارن، نیگەرانییەکان لەبارەی بەرهەمەکان، هەرەسهێنان ژێرخانی دارایی و سزاکان.

ئەگاسی سیماری بەڕێوەبەری پێشبینییە جیهانییەکان لە یەکەی هەواڵگریی ئابوری دەڵێت، “ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا پێش بڕیاری سزادانی ڕوسیا هۆشیاریی تەواویان هەبووە لەوبارەیەوە، بەڵام نەیانتوانییوە لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرش بۆسەر ئۆکرانیاوە لێی بێبەریبن و خۆیانی لێلابدەن”.

بابەتی پێشتر

دەرگای سینەماش بەسەر ڕوسیادا داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی چارەنووسی هاوڵاتییەکی هەولێر لە ئۆکرانیا: بەوردی لەگەڕانداین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share