سۆران عومەر: بۆ بڕینی بەهانەی عێراق داوامانكردووە خۆیان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق نایەوێت چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات و دەشڵێت، “بۆ بڕینی بەهانەی عێراق داوامانكردووە خۆیان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدەن”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق پێیووایە هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی رادەست نەكردووە و جگەلەوەش بەغداد ئەم سێ مانگە بە قەرز پارە دەنێرێت نازانرێت كە ئاخۆ سێ مانگی دواتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت یاخودنا.
ئاشكراشیكرد، كۆكردنەوەی واژوو بۆ دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە هەوڵێكە بۆ بڕینی بەهانەی عێراق كە داوامانكردووە خۆیان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدەن بەو پێیەی عێراق ئامادەنییە مانگانە 906 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەردەوامین لە هەوڵەکان جیاكردنەوەی پرسی مووچە لە سەرجەم پرسە داراییەكانی دیكە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی، محەمەد شیاع سودانی جەختیکردەوە، لە هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و جیاکردنەوەی…
Total
0
Share