واشنتن: ئارامیمان بەرامبەر ئێران بۆ هەمیشە درێژە ناکێشێت

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، کە وڵاتەکەی کار لەسەر پلانی شوێنگرەوەی بەپەلە دەکات ئەگەر ئێران گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ ئەتۆمییەکان ڕەتبکاتەوە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕێی گەڕانەوەی ئێران ناکەن بۆ گفتوگۆکان و ئەو چاوەڕوانییەکان بۆ هەمیشە درێژەی نابێت.

جەختیشیکردەوە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە گفتوگۆکاندا گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بە بژاردەیەکی باشتر دەزانن.

لەلایەکی پێگەی ئەکسیۆس (Axios)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆی نهێنیان سەبارەت بە ئێران و “پلانی B” کردووە وەک ئەگەرێک بۆ نەگەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکان و سەرنەکەوتنی دانوستانەکان.

بەپێی پێگەی ئەکسیۆس، گفتگۆکە لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کراوە بەسەرۆکایەتیی جیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و هاوتا ئیسرائییلییەکەی.

هەروەها وتەبێژی کۆشکی سپی بۆ پێگەکە ئاشکرایکردووە بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە چەند پرسێکی پەیوەست تەحەدییانەی ئێران دەیکات.

بابەتی پێشتر

ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

لیژنەی بەرگری: هەوڵی جوڵاندنی دۆسیەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە فەرەنسا بۆکرینی چەک دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن ناوی پارتەكەی گۆڕی

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا ناوی پارتەكەی لە”كۆماری بەرەو پێش”ەوە بۆ “سەدەی هەستانەوە”گۆڕی. دوای شەش ساڵ لەدامەزراندنی پارتی…
Total
0
Share