كورتە خەو (القیلولة) تەندروستی باشدەكات و لەو نەخۆشییانەی دەبنەهۆی مردن دوورتدەخەنەوە.
ئەمە ئەو راستییەیە كە پزیشكان بۆ گۆڤاری (نیوزویك)ی ئەمریكییان دووپاتكردووەتەوە لە راپۆرتێكدا كە بەمدواییە بڵاوكراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە ئەو كەسانەی بڕی پێویستی خەوتنیان هەیە لە شەودا و حەز بە كورتە خەوێك لە رۆژدا دەكەن، تەندروستیی مێشك و دڵیان باش دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پزیشكان هۆشداریدەدەن لەوەی پێویستە كورتە خەوەكە زیاتر نەبێت لە 30 خولەك، تا كەسەكە پارێزگاری لە كاریگەرییە ئەرێنییەكەی ئەو خەوتنە لەسەر تەندروستیی جەستەیی بكات.