بۆچی هەندێک کەس دوای دابەزاندنی کێشیان بە زوویی قەڵەو دەبنەوە؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، بەهۆی یادگەی خانە چەورییەکان هەندێک کەس دوای دابەزاندنی کێشیان بە زوویی قەڵەو دەبنەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی پەیمانگەی فیدڕاڵی تەکنەلۆجیای سویسری لە زیورخ ئەنجامدراوە کە تێیدا چەند تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر مشک ئەنجامداوە.

ئەو مشکانەی لە توێژینەوەکەدا بەکارهێنراون کێشیان زیادبووە، دواتر کێشیان دابەزێندراوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو مشکانەی لەسەرەتادا خۆیان کێشیان زیادبووە دوای دابەزاندنی کێشیان جارێکی دیکە بە ئاسانی قەڵەوبوونەتەوە.

هۆکاری ئەم حاڵەتە بۆ یادگەی خانە چەورییەکانی جەستەی مشکەکان دەگەڕێتەوە وەک توێژەران جەختیان لێکردووەتەوە.

بە وتەی زانایانی پەیمانگەکە، هەمان ئەو ئەنجامەی لە مشکەکانەوە بەدەستهاتووە بەسەر مرۆڤیشدا جێبەجێدەبێت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەکرێت لە هەمان رێگەوە بتوانرێت کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە بەدەستبهێنرێت لە مەودایەکی درێژدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییەکانی دەم و ددان نیوەی مرۆڤایەتییان گیرۆدە کردووە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکە دەریدەخات نیوەی دانیشتووانی جیهان تووشی نەخۆشییەکانی دەم و ددان بوون، لەوانەش خراپبوونی…
Total
0
Share