خواردنی ترێ پێستت لە سووتان بە تیشکی خۆر دەپارێزێت

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرایکرد، خواردنی ترێ بە شێوەی رۆژانە رێگری لە سووتاندنی پێست دەکات بەهۆی تیشکی خۆرەوە.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانستی، “خواردنی ترێ بۆ ماوەی دوو هەفتە بە شێوەیەکەی بەردەوام دەبێتە هۆی پارێزگاریکردن لە مردنی خانەکانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە”.

زانایان هەر لەو توێژینەوەیەدا بۆیان ئاشکرابووە، “سێ یەکی بەشداربووانی توێژینەوەکە بەرگریان دژی تیشکی سەروو بنەوشەیی پەیداکردووە دوای خواردنی ترێ بۆ ماوەی دوو هەفتە”.

لەو باوەڕەشدان، پێکهاتە سروشتییەکانی ناو ترێ، کە بە (پۆلیفینۆل) ناسراوە، لە پشت ئەو کاریگەرییە سەرسوڕهێنەرەوەیە کە ئەو میوەیە هەیەتی.

توێژەرەوان لە توێژینەوەکەیاندا 29 کەسیان بەشداری پێکردبوو و رۆژانە بڕی دوو کوپ و نیو بۆڵی ترێیان پێدەدان بۆ ماوەی دوو هەفتە، لە رێگەی هەژمارکردنی بڕی ئەو تیشکە سەروو بنەوشەییەی بەر پێستیان دەکەوت و دەبووە هۆی سووربوونەوە لە دوای 24 کاتژمێر پێوانەی کاریگەرییەکانیان کرد.

بابەتی پێشتر

"لێیانخۆشنابین".. سودانی هەڕەشە لە گەورە بەرپرسان دەكات

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە دوو هاوڵاتی سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share