هەنگاوێكی نوێ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق دەیەوێت لەو هەنگاوانەی بۆ شێوازی مامەڵەكردن بە دینار لە بری دۆلار گرتوویەتەبەر كار بۆ ئەوە بكات مووچەی كارمەندانی كەرتی تایبەت لە بری دۆلار بكرێتە دینار و دەشڵێت، “ئەگەر متمانە بۆ بەهای دینار بگەڕێندرێتەوە ئەو كات كۆمپانیا و كارمەندەكانیان خۆیان لە بری دۆلار مامەڵە بە دینارەوە دەكەن”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوانەی حكومەتی عێراق بۆ نەهێشتنی دیاردەی بە دۆلاربوونی ئابوری لە عێراقدا پەیڕەویكردووە دەیەوێت كۆمپانیاكان پابەندبكات كە مووچەی كارمەندانی لە بری دۆلار بكرێتە دینار.

راشیگەیاند، لە ئێستادا كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكەوانی مامەڵەكانیان لەبری دۆلار كراوەتە دینار و گرێبەستەكانیشیان دەبێت بە دینار بێت و ئەگەر كۆمپانیاكان مۆڵەتی كاركردنیان هەبێت حكومەت دەتوانێت پابەندیان بكات مووچەی كارمەندی كۆمپانیاكان بكرێتە دینار.

بە بۆچوونی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەگەر متمانە بۆ بەهای دینار بگەڕێندرێتەوە ئەو كات كۆمپانیاكان و كارمەندەكانیشیان خۆیان لە بری دۆلار مامەڵە بە دینارەوە دەكەن.

بابەتی پێشتر

لە ناوچەیەكی هەرێم تەنها ئەمڕۆ 25 ملیم باران باریووە

بابەتی دواتر

چۆن كورتە خەو كاریگەریی لەسەر تەندروستیمان دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل: لای وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم كارەكانی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە تەواوكراون

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “لەپرسی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە، لەلای وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرجەم كارەكانی تەواوكراون و چاوڕوانی وەزارەتی بەرگریی…
Total
0
Share