زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، بەڵام تەواوكردنی رێكارە كارگێڕی و داراییەكان چەند رۆژێكی دەوێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق لە 18ی هەموو مانگێكەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و لە 25ی مانگدا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دەهێنێت و چاوەڕواندەكرێت ئەو 700 ملیار دینارەی وەكو قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێـت لەگەڵ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی بۆ دەربكرێت، بەڵام رێكارە كارگێڕی و داراییەكان چەند رۆژێكی دەوێت.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ و قەرزەكەی بەغداد مووچە دابەشدەكات و بڕیاری كۆتایی لەسەر كاتی دابەشكردنی مووچە دەدات.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو پروشكە باران و هەورە تریشقەی بچڕبچڕ بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

لە بەغداد رێوڕەسمی شەشەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share