لە دووکانێکی گراند ماجیدی مۆڵی هەولێر ئاگرکەوتەوە

بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، “لە دووکانێکی جلوبەرگ، لە نهۆمی دووەمی گراند ماجیدی مۆڵی هەولێر ئاگرکەوتەوە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە”.

کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، “لە کۆگای دووکانێکی جلوبەرگ لە گراند ماجیدی مۆڵی هەولێر لە نهۆمی دووەم ئاگرکەوتووەتەوە و بە زووترین کات کۆنترۆڵکراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازادرێت و دوای لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی رووداوەکە هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت، سەبارەت بە زیانەکانیش تەنها زیانێکی ماددی کەم بە شوێنەکە گەیشتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەنگاوەکانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەکانى زانکۆکان دەستپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: پلانەکانمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دەستپێکی یەکەم رۆژی وەرزی خوێندن، پلانەکانمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share