سەرۆكی هەرێم: دەبێت هەموو لایەک ئاراميی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

سەبارەت بە ڕوداوەكەی شەوی ڕابردووی هەولێر سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووەوە وتی، “کاتژمێر 8.30ی شەوی ڕابردوو گروپێکی تێکدەر شەش موشەکی لە ناوچەی بەرتڵەی پارێزگای موسڵەوە، ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر کرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێکیان نەبوو”.

سەرۆكی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەکاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین كه‌ دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ ڕێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی هەموو گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندووە، “دەبێت قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان هاندەرمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیريی هەموو عێراق و هەموو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی جیهان لە عێراق، هەروەها دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین لەو دۆخە خراپە ئابوریيەی بەهۆی په‌تاى ڤايرۆسى کۆرۆناوە بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان و جیهاندا هاتووه”‌.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەوانەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن دوژمنی هەموو عێراقن و دەبێت هەموو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی به‌ره‌نگاريان ببنەوە و ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه‌، ئێمەش بەمەبەستی دروستکردنی ئەو هەماهەنگییە له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق ئامادەی هەموو هاوکارى و پشتگيرییەکین كه‌ دڵنياين له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيردا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات”.

بابەتی پێشتر

حكومەت كار بۆ دەستپێكردنەوەی پێدانی قەرز بە گەنجان دەكات

بابەتی دواتر

سبەی ئەگەری بارانبارین ھەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه‌ له‌ نزیک کونسوڵخانەی…
Total
0
Share