یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو ڕوداوە و دوێنێ گوێیان لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتووە و بەپێی توانا هاوکارییان دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەراندا هاتووە، “ئێمە دڵگرانین بۆ کۆچی دوای پەناخوازی ئێرانی کە بەهۆی ئاگرلە خۆبەردان گیانی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خۆی سوتاند”.

کۆمسیارەکە دەڵێت، “ئێمە لەم کاتە سەختەدا پرسەی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و دۆست و کەسە نزیکەکانی ئەو پەناخوازە دەکەین و دوێنێ لەگەڵ نوێنەرانی ئاوارەکانی ئێران گفتوگۆمان کردووە لەبارەی ئاستەنگەکانیان و بەپێی بەرنامە و ئەرک و توانامان هاوکاریان پێشکەش دەکەین”.

بابەتی پێشتر

بارستەهەوایەكی فێنك و بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

ئینریکی پێکهاتەی ئیسپانیای بۆ یورۆی 2021 ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشت هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی گۆشتی سوور بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە و یەك…
Total
0
Share