جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمە

جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانە بە هەماهەنگی لایەنە سیاسییەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێتی خۆی ئامادەدەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشەكان و پێویستی بەوە بووە كۆنگرەیەك ببەستێت و سەركردایەتیی نوێ هەڵبژێردرێت تا بتوانرێت رووبەڕووی قەیرانەكان بێتەوە و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵك دراون جێبەجێیبكات.

راشیگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان پێویستمان بە یەكوتار و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانە تا بتوانرێت مافە رەواكانی گەلەكەمان بەدەستبهێنین.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخست

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: دوای كۆنگرە یەكێتی دەبێتە حزبێكی كۆدەنگ لە بڕیاردا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی زاخۆ رایگەیاند، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە هیچ شوێنەواری تاوان لەسەر جەستەی نەبووە. بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی…
Total
0
Share