کەشناسیی هەرێم: لە بەیانیی زوودا ئەگەری درووستبوونی تەم هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشبینی درووستبوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زووی رۆژی پێنجشەممەدا هەیە و زیاتریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشتریش ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی کەشوهەوا سارد دەبێت و نزمترین پلەکانی گەرمی لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت .

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە رێژەی بارانی 12کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە کە بەم جۆرە بووە:

ئاکرێ 1.4

بامەڕنێ 4.8

بارزان 2.2

حاجی ئۆمەران 4.4

هەڵشۆ 0.8

مانگیش 4.4

سۆران 0.2

مێرگەسۆر 0.8

سیدەکان 0.2

چۆمان 4.6

دهۆک دڵۆپ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکەدا ئاماژە…
Total
0
Share