سەعدی پیرە: دوای كۆنگرە یەكێتی دەبێتە حزبێكی كۆدەنگ لە بڕیاردا

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای كۆنگرە یەكێتی دەبێتە حزبێكی كۆدەنگ لە بڕیاردا و گفتوگۆكانیش لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باس چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی خەونی گەنجان كرا.

ئاشكراشیكرد، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتیی دوو پێشنیاز گەڵاڵەكراوە و گفتوگۆكان بەردەوامە و ئەندامانی كۆنگرە سەرنج و تێبینی خۆیان دەخەنەڕوو.

سەعدی پیرە جەختیكردەوە”دوای كۆنگرە یەكێتی دەبێتە حزبێكی كۆدەنگ لە بڕیاردا و گفتوگۆكانیش لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمە

بابەتی دواتر

هاوژین عوسمان: بایكۆت دەشكێنین بەڵام دەوام كەمدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share