رێباز بێرکۆتی: کۆنگرەی یەکێتی بۆ کوردستان و خەڵکە

رێباز بێرکۆتی ئاماژە بەوە دەکات، “کۆنگرەی یەکێتی بۆ کوردستان و خەڵکە هەوڵدەدەین لە هەموو روویەکەوە سەقامگیری لە هەرێمدا بچەسپێت”.

سەبارەت بە کارەکانی کۆنگرە، رێباز بێرکۆتی ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ” کۆنگرەی یەکێتی بۆ کوردستان و داهاتوو و خەڵکە لە رووی دارایی، فەرهەنگی، سەقامگیریی و ئاشتەواییەوە و هەوڵدەدەین سەقامگیری لە هەرێمدا بچەسپێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەوڵدەدەین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکدەست بکەینەوە و دەست لەناو دەست یەکێتی بەهێز دەکەینەوە، بۆئەوەی بە بەرنامەیەکی بەهێزەوە بچینە ناو حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە تا بتوانین خزمەتی هاووڵاتیانی خۆمان بکەین”.

بابەتی پێشتر

ڤینیسیۆس جۆنیۆر گرنگترین یاریزانی لا لیگایە

بابەتی دواتر

رەنگین عەبدوڵا: ئازادییەکی زۆر بۆ گفتوگۆکردن لەم کۆنگرەیەدا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بە بەراورد بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share