بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بە بەراورد بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار بە 153 هەزار و 800 دینارە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 154 هەزار دینار.

بەپێی وتەی شارەزایانی بواری ئابوری، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار پەیوەندیی بە خواست و خستنەرووی دۆلارەوە هەیە كە رۆژانە دۆلار كەمتر بە كاش لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە دەخرێتە بازاڕەوە و ئەوەش وایكردووە خواست لەسەری زیادبكات و نرخەكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات. لە…
Total
0
Share