رەنگین عەبدوڵا: ئازادییەکی زۆر بۆ گفتوگۆکردن لەم کۆنگرەیەدا هەیە

ئەندامێکی کۆنگرەیی پێنجەمی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە، “گفتوگۆکردن لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە و کارەکان بەشێوەیەکی ئازادانە و دیموکراسیانە بەڕێوەدەچێت”.

رەنگین عەبدوڵا، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “تا ئێستا کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچووە، رێکارەکان بە شێوەیەکی دیموکراسی بەردەوامە و هەموو ئەندامێک بە ئازادانە بۆچوونی خۆی دەربڕیووە و ئازادییەکی زۆر لەم کۆنگرەیەدا هەیە”.

ئەندامەکی کۆنگرەی یەکێتی دەڵێت، “دەمانەوێت یەکێتییەکی نوێ و کۆدەنگ لە بڕیاردا لە دوای کۆنگرە دروستببێت بۆیە بە شێوەیەکی ورد و کاتێکی زۆر سەرقاڵی گفتوگۆکردنی پەیڕەوی ناوخۆ دەبین”.

سەبارەت بە پرسی گەنجان لە ناو یەکیتێدا رەنگین عەبدوڵا دەڵێت، “داینەمۆی هەموو حزبێک گەنجە، هەربۆیە گەنجان لە پێشینەی کارەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیدان”.

بابەتی پێشتر

رێباز بێرکۆتی: کۆنگرەی یەکێتی بۆ کوردستان و خەڵکە

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پێویستی بە رێككەوتنی سیاسی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share