هەنگاوێکی نوێ بۆ گۆڕینی پاسە مۆدێل کۆنەکان بۆ نوێ لە سلێمانی دەگیرێتەبەر

ژووری بازرگانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەوڵەکان بۆ باشکردنی سیستمی هاتوچۆی گشتی لە ناو شاری سلێمانی بەردەوامە، کۆمپانیایەکی بەریتانی ئامادەیی خۆی پیشانداوە سەردانی شاری سلێمانی بکات و میکانزمی گونجاو بۆ هێڵی گواستنەوی گشتی دامەزرێنن.

 

ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، لە وڵاتی بەریتانیا کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ گۆنزالۆ رویز سەرۆکی گەشەپێدانی کۆمپانیای (city-sightseeing) کە تایبەتن بە دابینکردنی پاس بۆ شارەکانی بەریتانیا ئەنجامدا و داوامان لێکردن سەردانی شاری سلێمانی بکەن بۆ گەورەکردنی پرۆژەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە سەرقاڵی گۆڕینی پاسە مۆدێل کۆنەکانە بۆ پاسی مۆدێل بەرز و دۆستی ژینگە.

باسیلەوەشکرد، سەرۆکی گەشەپێدانی کۆمپانیای (city-sightseeing) ئامادەی خۆی پیشاندا سەردانی شاری سلێمانی بکەن هەڵسەنگاندنی تایبەت بەخۆیان بکەن بۆ ئەوەی بزانن چ جۆرە سیستمێکی گواستنەوە بۆ شاری سلێمانی گونجاوە.

کۆمپانیاکە ماوەی 50 ساڵە هێڵەکانی گواستنەوەی لەندەنی دابینکردووە و بۆ 43 وڵاتی دیکەش پاس و سیستمی هاتوچۆیان دابینکردووە ئامێری گواستنەوەی جۆراوجۆریان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: ئەوەی شەوی ڕابردوو میدیاکانی پارتی بەرامبەر سلێمانی کردیان هیچی کەمتر نەبوو لە هێرشەکان

لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، میدیای پارتی سنووری سلێمانیی خستووەتە دەرەوەی بازنەی ئاسایشی نەتەوەییەوە. لەتیف نێروەیی،…
Total
0
Share