كۆنگرەی یەكێتی دەچێتە پێنجەمین رۆژیەوە و ئەمڕۆ كۆتایی نایەت

مستەفا چاوڕەش رایدەگەیەنێت، كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ئەمڕۆش كۆتایی نایەت و، بەمەش دەچێتە پێنجەمین رۆژیەوە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، گفتوگۆكردن لەسەر خاڵەكانی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە.

وتیشی، “بەڵام زۆرێك لە خاڵەكانی پەیڕەو ماوە و، ئەمڕۆ تەواو نابێت”.

رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلول كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بە ئامادەبوونی 600 ئەندام دەستیپێكرد و تائێستا درێژەی هەیە.

چاوەڕوان دەكرێت بە پەسەندكردنی خاڵ و ماددەكانی پەیڕەو و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆتایی بە كارەكانی كۆنگرە بهێنرێت.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: شێوازی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی دیاری نەکراوە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم بە دابەشنەکردنی مووچە بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە

پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم بە دابەشنەکردنی مووچە بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت،…
Total
0
Share