پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم بە دابەشنەکردنی مووچە بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە

پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم بە دابەشنەکردنی مووچە بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەسەڵاتدارانی عیراق، بۆمبێکی داراییان خستبێتە ناو کایەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا بە دابەشنەکردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە.

پارێزگاری سلێمانی  دەڵێت، باس لەوەش دەکات، دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن و، هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی بەشەکانی تری مووچەو بوجەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر ماڵێک پێشمەرگەیەک و مامۆستایەک سەرچاوەی ژیان و بژێوییان بن، ئێستا هەر یەکێکیان نا، هەردووکیان بێداهات و بێدەرەتانن، کایەی گشتی و خزمەتی گشتیی و بازاڕ وەستاون.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، کات چارەسەری ئەم بابەتە ناکات، كونی باکە لە شوێنێکی ترە، تا هەناسەیەک ماوە ئەم کارەساتە چارەسەربکەن.

 

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق: هێزەکانی تورکیا بە قوڵای 100 کم هاتوونەتە عێراقەوە

بابەتی دواتر

ئەو هەڵە باوانە کامانەن کە دوای نانخواردن ئەنجامدەدرێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share