جەمال حەوێز: لەگەڵ پەرلەماندا تەمەنی حكومەتیش درێژدەكرێتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەر لە 6ی 11ی ئەمساڵ تەمەنی پەرلەمانی كوردستان درێژبكرێتەوە و جەختیشدەكاتەوە لەگەڵ پەرلەماندا تەمەنی حكومەتیش درێژدەكرێتەوە.

جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە بەهۆی ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر یاساكە وایكرد نەتوانرێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

ئاشكرایكرد، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خولی یاسادانانی پەرلەمان پێویستە كار بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و ئەگەر تاوەكو 6ی 11ی ئەمساڵ تەمەنی پەرلەمان درێژنەكرێتەوە حكومەت دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، “لەگەڵ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان تەمەنی حكومەتیش درێژدەكرێتەوە و ئەو پێشنیازەی بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان خراوەتەڕوو كە بەشێكی فرەبازنە بێت و بەشێكی دیكەی چوار بازنە سەركەوتوو نابێت و ناتوانرێت كاری لەسەر بكرێت”.

بابەتی پێشتر

ئەركی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش لە عێراق درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

شاجوانی عێراق و وەزیرێك دۆخی كشتوكاڵ تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share