ئەدهەم بارزانی: یەکێتی سەنگ و قورسایی خۆی هەیە

به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌دهه‌م بارزانی پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی کرد و رایگەیاند، “به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیوای زیاتر به‌ خه‌ڵك و میلله‌ته‌كه‌مان ده‌به‌خشن”.

ئه‌دهه‌م بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كرد و ئاماژەی بەوەکرد، “به‌بۆنه‌ی به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی و نوێبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌تان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی كادیری و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌م، ئومێده‌وارم كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی ببێته‌ هۆكاری زیاتر ئه‌نجامدانی كاری پێكه‌وه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.

لە بەشێکی تری په‌یامه‌كەیدا دەڵێت، “نوێبوونه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی حزبه‌كه‌تان ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌ بۆ یه‌كخستنی نێوماڵی كورد و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم”.

ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه‌ و جگه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم، پێگه‌یه‌كی به‌هێزیشی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ستنی كۆنگره‌ له‌م دۆخه‌دا كاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت و وابكات دۆخی هاووڵاتییانی هه‌رێم له‌ چه‌قبه‌ستوویی ده‌رباز بكات”.

بابەتی پێشتر

سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی نەھجی نیشتمانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share