ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی نەھجی نیشتمانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی دەکات

ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی نەھجی نیشتمانی بەبۆنەی بەستی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

عەبد ئەلسادە ئەلفرێجی ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی نەھجی نیشتمانی بەبۆنەی بەستی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی کرد و رایگەیاند، “شەرەفمەندین جوانترین و بەرزترین پیرۆزباییتان پێشکەش بکەین بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە”

جەختی لەوەشکردەوە، ئەم رووداوە بەبۆنەیەک دادەنرێت کە رەنگدانەوەی پابەندبوونتانە بە خزمەتکردنی پرسەکانی گەلی کوردستان و پتەوکردنی ھاوکاری لە ھەرێمی کوردستان.

لە پیرۆزباییەکەیدا، ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی نەھجی نیشتمانی ئەو ھەوڵە گەورانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزنرخاندووە کە لەپێناو پتەوکردنی یەکڕیزی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەیاندات، ھیوایشی خواستووە کۆنگرەی پێنجەم بۆنەیەک بێت بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە گرنگانەی یاریدەدەر دەبن بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: گەنجێک وەڵامی تاقیکردنەوەکانی بەدڵ نەبووە لە ماڵ دەرچووە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەب، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی، لە یەکێک لە وانەکان وەڵامەکانی بەدڵ نەبووە،…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئومێدەوارم ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە…
Total
0
Share