دەستبەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا و تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا

تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەكان

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستبەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا و تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێکیان پێگەیشت، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و لە هەڵمەتێكدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە توانرا ئۆتۆمبێلەكان بدۆزرێنەوە و دەستبەسەریاندا بگیرێن.

هەر لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا گیرا كە تابلۆكەی ساختە بووە و خاوەنەكەشی بەناوی (ب.ز.م.) دەستگیركرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان لە ترسی دۆڕاندنی هەڵبژاردن دەنگ بە ئاوارە سورییەكان دەدات

بابەتی دواتر

پەكەكە ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە <br> توركیا لە ئامێدی چەكی كیمیایی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share