ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایدەگەیەنێت، قبووڵی ناكەین مانگێكی دیكە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابكەوێت و دەشڵێت، “كۆنگرەی یەكێتی لە كاتێكی هەستیارەدا بەستراوە”.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پێنجەم كۆنگرەی یەكێتیدا وتارێكی پێشكەشكرد و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئەندامان و كەسوكاری شەهیدان تێكۆشەرەكانی یەكێتی كردو راشیگەیاند، “یەكێتی لەم قۆناغە هەستیارەدا كۆنگرەی خۆی دەبەستێت”.
ئاشكراشیكرد، “نابێت هاوڵاتییانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژارییەوە بن و ئەركی ئێمەیە چارەسەری بكەین و لەهەمانكاتدا نابێت چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابكەوێت و پێویستە ئەو كێشانەی كە هەن چارەسەربكرێن”.