دوو بۆمب بە هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقینەوە و بریندار هەیە

لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی هێزەکانی پێشمەرگەدا لە میحوەری خورماتوو دژ بە تیرۆریستانی داعش، دوو بۆمب تەقینەوە و پێشمەرگەیەک برینداربوو.

ئۆپەراسیۆنەكە لە گوندەكانی پەڵکانە و شۆراو لە خۆرهەڵاتی خورماتوو ئەنجامدرا، دوو بۆمب بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقینەوە و دوو بۆمبی تر پووچەڵكرانەوە.

یەکێك لەو پێشمەرگانەی لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگە لە خورماتوو بەشدارە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆدا دوو بۆمبی چێندراو تەقیونەتەوە، یەکێکیان بە پێشمەرگەیەکی لیوای 144دا كە خەڵکی ناحیەی ڕزگاری-یە و برینداربووە.

وتیشی، بۆمبی دووەم بە ئۆتۆمبێلی حەمە چەوری جێگری فەرماندەی لیوای 144دا تەقیوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندێكی عێراقی گەیشتە هەڵەبجە… دوایین ڕاپۆرت لەبارەی بەپارێزگابوون ئامادەدەكەن

شاندێكی باڵای وەزارەتی پلاندانانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاكان گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە، ڕاپۆرتی كۆتایی لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە ئامادەدەكەن. پەیامنێرمان…
Total
0
Share