سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە عێراق راگەیەندرا

وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی قەزای حەمدانییە سێ رۆژ پرسەی سەرتاسەری لە عێراق راگەیەندرا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە تا رۆژی هەینی پرسەی سەرتاسەری بێت لە عێراقدا.

هەر لەسەر بڕیاری سودانی بەیانی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتنە نەینەوا.

بە وتەی پارێزگاری نەینەوا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە تاوانکاریی نەبووە بەڵکو پەیوەندی بە فەرامۆشکردنی لایەنی سەلامەتی هۆڵەکەوە هەبووە.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بەستنی كۆنگرە نیشانەی ئەوەیە یەكێتی حزبێكی بوێر و زیندووە

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆماری عێراق: دەبێت لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی حەمدانییە بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share