پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە 54 ملیۆن كەس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی كردووە، تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە نزیكەی 54 ملیۆن كەس.

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاكانی عێراقی وتووە، “دیارترین ئاڵەنگای كە ڕوبەڕووی عێراق دەبێتەوە لە داهاتوودا، بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشەی دانیشتووانە، ئەوەش لە ئەنجامی زیادبوونی ڕێژەی منداڵخستنەوە”.

وتەبێژی پلاندانانی عێراق ئاشكراشیكردووە، پێشبینی دەكەن ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا ساڵی 2030 بگاتە 53 ملیۆن و 297 هەزار كەس.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “دیارترین ئامانج كە پێویستە بەدی بێت ئەوەیە ڕێوشوێن و سیاسەتێكی بگیرێتەبەر بۆ ڕێكخستنەوەی ژمارەی دانیشتووان، هەروەها بەرنامەیەكی هۆشیاری بخرێتە گەڕ بە ئاڕاستەی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و ڕێكخستنی ڕێژەی منداڵخستنەوە”.

بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ئێستادا 41 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

مایك پێنس و جۆ بایدن ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرن

بابەتی دواتر

یەكەمجارە لە نۆ مانگی ڕابردوودا.. نەوت 51 دۆلارى تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share