سەرۆك كۆماری عێراق: دەبێت لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی حەمدانییە بكرێت

سەرۆك كۆماری عێراق داوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە دەكات لەسەر رووداوەكەی حەمدانییە و داوادەكات رێكاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی رووداوی لەو جۆرە دووبارەنەبێتەوە.

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانییە رایگەیاند، ئەوەی روویدا كارەساتێكی بە ئازارە و دڵمان لای ھەموو عێراقییەكانە.

جەختیشیكردەوە لە گرنگی دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و گرنگی گرتنەبەری ھەموو رێكارێكی سەلامەتی بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەوجۆرە هاوكات سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییان كرد و ھیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خه‌زعه‌لی: هەر چەكدارێكی من هەوڵی تیرۆركردنی كازمی دابێت دەستی لێناپارێزم

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر چه‌كدارێكى گروپه‌كه‌ى ده‌ستى له‌ هه‌وڵی تیرۆركردنى كازمى هه‌بووبێت ده‌ستى لێناپارێزێت. ده‌شڵێت،…
Total
0
Share