لەگەڵ هەڕەشەی سوپای پاسداران لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات کازمی دەچێتە تاران

هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی سوپای پاسداران لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات و هۆشداریدان بە حکومەتی عێراق و هەرێم، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی پلەباڵادا سەردانی ئێران دەکات و چەند پرسێکی تایبەت بە هەردوولا تاوتووێ دەکرێت.

چوار ڕۆژ پێش ئێستا بەرپرسی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەگەرچی هۆشداریانداوە بە حکومەتی عێراق سەبارەت بە حزبەکانی ڕۆژهەڵات، بەڵام چالاکییەکانیان بەردەوامە.

بەپێی زانیاری کۆکراوە لە میدیاکانی ئێراندا، کازمی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات.

سەردانەکەی کازمی دەکرێت چەندین پرسی هەنووکەی و تایبەت بە ناوچەکە لەخۆی بگرێت، لەگەڵ ئەوەی یەکەم سەردانی کازمییە بۆ تاران لەدوای دەستبەکاربوونی کابینەکەی ئیبراهیم ڕەئیسییەوە، پێدەچێت لە کۆبوونەوەکاندا پرسی دانوستانی ئێران و سعودییە و هێرشی ئەمڕۆی سوپا بۆسنورەکانی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە لەخۆبگرێت.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆبمبڕێژکراو هێرشەكەی سەر حدكا-ی ئەنجامداوە

بابەتی دواتر

ژن و پیاوێکی دانیشتوی هەرێم لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share