دوای سێ ساڵ وشکەساڵی بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لە بەغداد لافاو دروستدەبێت

بەغدادی پایتەختی عێراق، پارێزگای دیالە و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق بارانێکی بەخووڕی لێ باریوە کە بەهۆیەوە لافاو دروستبووە.

بارانبارینەکەی بەغداد یەکەم بارانی بەخووڕە لە دەستپێکردنی ئەم وەرزەدا، هەروەها یەکەمجارە لەدوای 2019ـەوە لافاو دورستببێت.

لە وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکاندا دەردەکەوێت کە شەقام و بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی بەغداد و دیالەش لافاوی تێدا دروستبووە.

 

بابەتی پێشتر

ئامانجی کۆبوونەوەکەی بایدن لەگەڵ شی جین بینگ ئاشکرا کرا

بابەتی دواتر

دوای هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە شیرین هاوسەرگیریی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share