بە تۆمەتی بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی گومان لەسەر كەسێك دروستبوو كە ماددەی هۆشبەری پێیە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و كۆكردنەوەی زانیاری توانرا لەلایەن نوسینگەی رۆژهەڵاتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشدا دەستگیرا بەسەر نزیكەی 300 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (ب، م ،ح لەدایكبووی 1983) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 30 ی ساڵی 2020ی ماددە هۆشبەرەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی ئابدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share