د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە و تەواوکردنی کارەکانی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە”.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکرد، “بە نووسراو رەزامەندیمان لەلایەن عەلی عەلاق، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی عێراق بۆ کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی وەرگرتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “سەرەڕای هەبوونی رەزامەندی کردنەوەی ئەو نووسینگەیە، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا رێکارەکانی جێبەجێ نەکردووە، ئەوەی کە ماوەتەوە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی رێکارەکان بۆ کردنەوەی ئەو نووسینگەیە”.

دەشڵێت،” چەند شوێنێک بۆ کردنەوەی ئەو نووسینگەیە پێشنیار کراوە و بەهیچ شێوەیەک گرفتی هەبوونی شوێنمان نییە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت لەوە دەکاتەوە، “کردنەوەی ئەو نووسینگەیە سوودی ئابوری زۆر بە هاووڵاتیانی هەرێم دەگەیەنێت چونکە چەندین کارئاسانی دەکات وەک پێدانی سولفە، پێشینەی هاوسەرگیری و خانوو لەگەڵ رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و چەندین سوودی تر.”

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی بەکار‌هێنانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتان دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share