پەرلەمانتارێك گلەیی و نیگەرانییەكانی پەروەردەی هەرێمی گەیاندە كازمی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانی و داواكارییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی گەیاندووەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسویەتی، “نیگەرانی و داواکاریی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانم گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

باسی لەوەشكردووە، بەپێی ڕێکەوتنی عێراق و چین دەست بە درووستکردنی هەزار خوێندنگە كراوە و دوێنێ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردی بناغەیانی دانا، بەڵام بەداخەوە هەرێمی کوردستانی لێ بێبەشکرا.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەو ڕێككەوتنە لەکاتێکدا واژووكرا كە پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی لەو شاندە بەشداربوون کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق چوونە وڵاتی چین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە کەرکوک ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواوکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای کەرکوک تەواوکراون. عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی…
Total
0
Share