لە سلێمانی دەستبەسەر 150 کیلۆ شیرینی سەردانەپۆشراودا گیرا

ئەمڕۆ لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەر 150 کیلۆ شیرینی سەر عەرەبانەکاندا گیرا و لەناوبران.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە دوو گەراجی وەستانی عارەبانە لە نزیک بازاڕی سەعید تەها کۆیی بڕێکی زۆر شیرینی ئامادەکراوی سەردانەپۆشراو هەڵگیرابوو کە بەهیچ شێوەیەک ئەو شوێنە بۆ هەڵگرتنی خواردن شیاو نییەو مشک و مێرووی زیانبەخشی لێ کۆبووەتەوە، ئەو خواردن و شیرینییانەش پیسبوون و بۆ خواردن نەشیاون، هەربۆیە راستەوخۆ تەواوی خواردن و شیرینییەکە تەلەفکران و رێککاری یاسایش لەگەڵ خاوەنی گەراجەکان دەگیرێنەبەر”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شیرینییەکە بڕی 150 کیلۆ بووە، لەگەڵیشیدا دەستبەسەر بڕی 100 کشمیش و گوێزدا گیراوە و لەناوبراون”.

داوایشیکرد، “هاوڵاتییان بەهیچ شێوەیەک خواردنی سەر عارەبانە و سەردانەپۆشراو نەکڕن، چونکە بەشێوەی تەندروست دروستناکرێن و هەڵناگیرێن”.

بابەتی پێشتر

بكوژێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بەهۆی مباپێ و حەکیمی-یەوە بەڕازیل لە نێیمار توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share