شاندێكی فەڕەنسا ستایشی هەوڵەكانی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد دەكات

قوباد تاڵەبانی و شاندەكەی فەڕەنسا

شاندێكی فەڕەنسا لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و تیایدا ستایشی هەوڵەكانی شاندی حكومەتی هەرێمیان كرد بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی بودجە لەگەڵ بەغداد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان پێشوازیكرد لە شاندێكی فەڕەنسی بەسەرۆكایەتی فرانسیۆس دی ریكۆفیس، بەرپرسی بەشی ئابوریی باڵیۆزخانەكانی فەرەنسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەكەدا، كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، پلانەكانی حكومەتی هەرێم و هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی ڕۆتینی بۆ شاندەكە ڕوونكردەوە، ئەوانیش ئامادەیی فەڕەنسایان پیشاندا بۆ بەرزكردنەوەی توانا و لێهاتوویی كارمەندانی حكومەتی هەرێم لە بوارەكانی رێكخستنی باج و راپەڕاندنی كاروبارەكان بەشێوەی باشتر بەتایبەت لە بوارەكانی ژمێریاری و دارایی لەڕێگای كردنەوەی خولی تایبەت و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییەوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی جێگری سەرۆكوەزیراندا هاتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، شاندەكەی فەرەنسا جگە لە كونسوڵی گشتی لە هەرێم، بەرپرسانی بەشی ئابوری لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغداد و كۆنسوڵخانەی فەڕەنسا تێیدا بەشداربوون و ستایشی هەوڵەكانی شاندی حكومەتی هەرێمیان كرد بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی بودجە لەگەڵ بەغداد و ئامادەییان پیشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتر نزیككردنەوەی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی بەغداد لەبارەی كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەردوولا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای پشوو، بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی هۆكاری هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی ئێران دوای ئەوەدێت، كە لە مانگی ڕابردوودا تەلئەبیب هێرشی كردووەتە سەر كارگەیەكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرابکرێن و سزابدرێن

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سەربازیی…
Total
0
Share