وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی ئابدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، داهاتی کۆتایی نەوت لە مانگی ئابدا هەشت ملیار و 997 ملیۆن و 851 هەزار دۆلار بووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت عێراق، لە مانگی ئابدا کۆمپانیای سۆمۆ 106 ملیۆن و 122 هەزار و 679 بەرمیل نەوتی خاوی فرۆشتووە، کە 105 ملیۆن و 236 هەزار و 963 بەرمیلیان تایبەتبوون بە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 420 هەزار و 991 هەزار بەرمیلیان لە کێڵگەی گیارە دەرهێنراون، هەر بەرمیلێکیش بە تێکڕا بە 84.787 دۆلار فرۆشراوە.

نەوتی عێراق بە 38 کۆمپانیای فرەڕەگەزی جیهانی و لە رێگەی بەندەرەکانی بەسڕە و خورزبێر و بەشێکیشیان بە تانکەر فرۆشراون.

لە کۆی گشتیی نەوتی عێراق بڕی 464 هەزار و 725 بەرملیان هەناردەی ئوردن کراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، “کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە”. ئارسێنیۆ…
Total
0
Share