پێنج کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەرێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، “دوای دەستبەرداگرتنی بڕی 11 کیلۆو 650گرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە شاری هەولێ رو تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش – سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، بە هاوبەشی توانرا پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن لەگەڵ بڕێکی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەر”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

بۆ دووەمین جار دڵی بەراز لە جەستەی مرۆڤدا چێندرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی ئابدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە…
Total
0
Share