بۆ دووەمین جار دڵی بەراز لە جەستەی مرۆڤدا چێندرا

پزیشکانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی میریلاند لە ئەمریکا بۆ جاری دووەم دڵی بەرازیان لە جەستەی پیاوێکدا چاند.

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، “نەخۆشەکە پیاوێکی تەمەن 58 ساڵانە بە ناوی لۆرانس فۆسێت، تووشی لەکارکەوتنی دڵ بووە و لەو کاتەشدا نەدەتوانرا دڵی کەسێکی دیکەی بۆ بچێنن بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی پەیوەست بە خوێنبەربوونی ناوەکی و هەر بۆیە جگە لە نەشتەرگەرییەکی ئەزموونی هیچ رێگە چارەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نەمابوو.

لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە نەخۆشەکە بەبێ هیچ ئامێرێک دەتوانێت هەناسەبدات و دڵە نوێیەکەی بە باشی کاردەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکان لە پێدانی دەرمانی تایبەت بەردەوامن.

ساڵی رابردووش هەمان تیم یەکەمین نەشتەرگەری هاوشێوەیان بۆ پیاوێکی تەمەن 57 ساڵان ئەنجامدا، نەخۆشەکە توانی چەند مانگێک درێژە بە ژیان بدات و دواتر بەهۆی لەکارکەوتنی لەناکاوی دڵی گیانیلەدەستدا و پزیشکەکان وای بۆ دەچوون تووشبوون بە ڤایرۆسی بەراز هۆکارەکەی بووبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودە پێشبینى نەکراوەکانى وەرزش بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە ئاشکرادەکرێت

گەورەترین توێژینەوەى پێداچوونەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەى ئەنجامدانى وەرزش بەشێوەیەکى رێکخراو رەنگە ببێتە هۆى کەمکردنەوەى لێکەوتە نەرێنییەکانى چارەسەر جۆراوجۆرەکانى…
زیاتر ببینە

وەرگرتنی ڤاکسینی جیاواز.. وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکان قسەی جیاواز دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لەڕووی زانستی پزیشکییەوە ڕێگەپێدراوبێت دوو ژەمە ڤاکسینی جیاواز وەربگیرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دەڵێن،…
Total
0
Share