دوای گیانلەدەستدانی زیاتر لە 10 کەس بە لافاو ڕێڕەوی نوێی ئاوەڕۆ لە نزیک هەولێر دروستدەکرێت

دوای لافاوەکەی 17ی کانوونی یەکەم کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 12 کەس ڕێڕەوێکی ئاوی نوێ لە کەندی گردجوتیار  لە نزیک هەولێر دروستدەکرێت.

شارەوانی هەولێر لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکە ڕایگەیاند، ” بەمەبەستى رێگرىكردن لە دروستبوونى لافاو سەرۆكايەتى شارەوانى ھەولێر لە ڕێگاى بەرێوەبەرايەتى شارەوانى دوو ھەڵسا بە فراوانكردن و كردنەوەى ڕێرەوێكى دیکەی ئاوەڕۆ وەرگرتن بۆ كەندى گردجووتيار”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” كارى سەرەتایی ڕێرەوەکە تەواو بووە، كارەكان بە قۆناغ ئەنجام دەدرێن، قۆناغى يەكەم لێدانى حەفر و كردنەوەى ڕێرەوى ئاوە، قۆناغى دووەم بەستانى شيش و سەبكردنى بناغەى ئەساسیە، قۆناغى سێیيەم دانانى قەمتەرەیە، قۆناغى كۆتایی تێكردنى سەرە بەردو و پركردنەوەى شوێنەكەیە”.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمی تایبەتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان وێڕای کارکردنی ڕۆژانی ڕابردوو بەتایبەت لەو گەڕەکانەی کە دووچاری لافاو هاتن، ڕۆژانە بەبەردەوامی چاودێری سەرە مەنهۆڵ چەپەرەکانی ئاوەڕۆ وەرگرتن دەکات بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی لافاو.

لە ڕۆژی 17ی کانوونی یەکەم بەهۆی لافاو، و تەقینی چەند کەندێک ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی و تەرمی 10 کەس دۆزرایەوە و دوو کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان "بە تەنها گه‌شتكردن"ی له‌ ژنان قه‌ده‌غه‌كرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) گه‌وره‌کانی پریمه‌رلیگ براوه‌ی هه‌فته‌ی 19 بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share