بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 198 ملیۆن و 598 هەزار و 869 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، کە تێیدا 178 ملیۆن و 588 هەزار و 869 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 20 ملیۆن و 10 هەزار دۆلاریان بە شێوەی نەختینەیە.