بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆشداری دەدات و خەڵک لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا خەڵک ئامێرە گەرمکەرەوەکان بەکاردەهێنن و ئەوەش یەکێکە لە مەترسییەکانی ئەو ڕووداوانە.

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “بۆ ئەوەی  پارێزراوبی لە کارەساتی ڕوداوی ئاگر دەبێ ئاگاداری سەرجەم  ئامێرە کارەبایی و گەرمکەرەوەکانی ماڵەکەت بیت بە تایبەتی لە کاتی هاتنی  وەرزی زستاندا کە خەڵکێکی زۆر  پەنای بۆ دەبەن و بەکاریدەهێنن، ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لەو ڕووداوانە جێبەجێبکەن”.

ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی:یەکەم: بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بێ کوالێتی و وایەری لاواز و خۆ بەدوورگرتن لە سەرە تەقسیم بۆ چەند ئامێرێکی کارەبایی کە لۆدێکی زۆر دەخاتە سەر سویچ پلاکەکە و بەپێی کات دەبێتەهۆی گەرم بوون و توانەوە و گڕگرتنی.

دووەم: هۆکارێکی دیکەی سەرەکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵدا لوولکردنی وایەرێکی زۆری تەقسیمی کارەبایە لە پشتی تەلەفزیۆن و تەباخ و غەسالەی جل شوشتن و ئامێرەکانی تر، کە لە ئەنجامی ئەم لوولکردنەدا گەرمبوون ڕوودەدات و توانەوەی وایەرەکەی لێ دەکەوێتەوە.

سێیەم: یەکێک لە هەڵە مەترسیدارەکانی تری ئاگرکەوتنەوە ڕاکێشانی وایەری تەقسیمی کارەبایە لە سویچ پلاکێکەوە بۆ ئامێرێکی کارەبایی لە جێگەیەکی تر بە ژێر فەرش و کومباردا  کە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی نایلۆنی تێدایە و بە کەمترین پلەی گەرمی وایەرەکە، تواندنەوە و گڕگرتن دروستدەبێت.

چوارەم: بەجێنەهێشتنی مۆبایل و لایت شەحن بە شەحنەوە لەکاتی نوستن لەسەر قەنەفە و فەرش و ئەو ماددانەی ڕێژەیەکی زۆر نایلۆن و ئیسفنجیان تێدایە، ئەم خاڵە زۆر مەترسیدارە و چەندین ڕووداوی لەم جۆرەمان لەبەردەستایە بە ئامار، شاحینەی مۆبایلێک چەندین قوربانی لێ کەوتووەتەوە.

پێنجەم: نەکوژاندنەوەی هیتەری کارەبایی کە زۆرێک لە خەڵکی بەکاری دەهێنێت دوای نوستن وەک گەرم کەرەوەیەک، کە زۆرجار وایەری هیتەرەکە یاخود سویچ پلاکەکە بەهۆی لۆدی زۆری هیتەرەکە دەتوێتەوە، یاخود فەرشی ژێـری، یا جلوبەرگ کە خانمان دایدەنێن بۆ وشککردنەوە لەبەردەمیدا گڕدەگرێت.

شەشەم: خاڵێکی تر کە زۆر گرنگە ئاگاداریبیت بەهیچ شێوەیەک نابێت ئایپاد و تابلێتی منداڵەکەت یا پاوەر بانک کە ئامێرێکی بارگاوی کردنەوەیە لە ناو کەنتۆر و نزیک جل و بەرگ دابنرێت چونکە خاوەنی پاتریەکی بەهێزن و ئەگەری تەقین و گڕگرتنیان هەیە بەهۆی گرفتی ئەلکترۆنیەوە .

حەوتەم: پێویستە ئامێری وشک کەرەوە و ئوتووی قژ و جلوبەرگ دوای بەکارهێنانی لە سەر زەوی دابنرێت دوور لە فەرش و مادەی نایلۆن و لۆکە تاکو سارد دەبێتەوە چونکە بەکەوتنی یاخود بەرکەوتنی بە کەلوپەلی چواردەوریدا هۆکارێکە بۆ دروست بوونی دوکەڵێکی خنکێنەر و کەوتنەوەی ئاگر

هەشتەم: لەهەمووی مەترسیدارتر بوونی زۆپای غازە لەماڵاندا، لەوە کارەساتتر هێنانە ژوورەوەی بوتڵی غازەکەیە بۆ نزیک گەرم کەرەوەکە کە خوانەکردە بەهۆی لێچوونی غاز لە سەرە مونەزەمەکەوە دەبێتە هۆی خنکاندن و ژەهراوی بوونی سەرجەم ئەوانەی لە ژوورەکەدا نوستوون یاخود بەهۆی کۆبوونەوەی غازێکی زۆر لەسەقفی ژوورەکەدا بەداگیرساندنی تەنها یەک گڵۆپ یا هەواکێش دەبێتە هۆی ڕودانی کارەساتێکی چاوەڕواننەکراو کە زۆرجار سەقف و دیواری خانووەکە دەڕوخێنێت.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

بابەتی دواتر

لە واست گەنجێك باوك و دایكی و داپیرەی دەكوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆش هاوینە

بەپێی ئەو پێوەرە زانستی و جوگرافییەی دانراوە، سبەی دیاردەی “هاوسەنگبوونی پایزە Autumn Equinox لەنیوەگۆی باكووری زەویدا ڕوودەدات، ئەوەش…
Total
0
Share