زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی 2023 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.

ئاماژە بەوشدەکات، بەپێی ڕانکی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023، کە پشت بەست بە بنەماکانی توێژینەوە، داهێنان لەگەڵ کاریگەری کۆمەڵایەتی دەبەستێت، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێم و پلەی سێیەمی سەر ئاستی زانکۆ تەکنیکی و تەکنەلۆجیەکانی عێراقی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی هەمان ڕانک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە بواری زانستی کۆمپیوتەر پلەی دووەمی هەرێم و پێنجەمی عێراقی بەدەستهێناوە، بەڵێنیش دەدەن ساڵانی داهاتوو سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بکەنە دیاری شاری سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە، بەپێی رانکینی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی بەدەستهێنابوو.

بابەتی پێشتر

کرێکارێک لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share